بانگهێشتکردنی یەکێک لە چالاکانی سێنفیی مامۆستایان بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی مەریوان
سەلاح ئازادی یەکێک لە چالاکانی سێنفیی مامۆستایانی شاری مەریوان بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە بانگهێشت کرا.
سەلاح ئازادی یەکێک لە چالاکانی سێنفیی مامۆستایانی شاری مەریوان بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە بانگهێشت کرا.
سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد فەدەوی"، "محەممەد مەهجوور" و "ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بڵاغی" خەڵکی گوندی "مەڵقەرەنی" و "یازی بڵاغی" سەر بە سەقز، لە زیندانی سنە ڕاگیراون و چارەنووسیان ناڕوونە.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدولواحید عەباسیزادە" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی عوسمان، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقز، جێگیر لە شاری بانە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئەکبەر میرزایی" بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "پەریسا سپاهی" تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی مەهاباد، "کەویار ئەلیاسی" تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی مەهاباد و "عیرفان زولفینیا" تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی شاری سەقز، بە لێوەرگرتنی بەڵێننامە لە گرتنگەی ئیدارەی…
ڕۆژی شەممە ٢٠ی خاکەلێوە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕێبین ڕیشی" و "ڕامین ڕیشی" خەڵکی شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
چارەنووسی پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕەفیق پزیشکی، بێهزاد پزیشکی، کەریم پزیشکی، سەعید ڕەشیدی و جەماڵ مروەتی" خەڵکی شاری بانە، لە زیندانی سنە ناڕوونە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی ژن بە ناوی "شلێر ئەحمەدی" کچی مستەفا خەڵکی گوندی " قزڵقۆپی" سەر به شاری مەهاباد، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە، ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد سەلیمی" خەڵکی شاری سەقز بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "واحید شێخمحەممەدی" خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێـ"ـی شاری شنۆ، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە، حوکمی ٦ مانگ زیندانی تەعزیری بە سەردا سەپا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی خاکەلێوە، زانا کەسرایی، زیندانی سیاسیی خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، لە زیندانی ئەو شارە ئیزنی مەرەخەسیی پێدرا.