ھەینی، ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ئارش منبەری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارش منبەری" کوڕی حوسێن خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە شاری سنە، پاش ١٥٧ ڕۆژ لە دەسبەسەری بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

١ی گوڵانی ٢٧٢٢
کوردستان

ئارش نووری، کۆڵبەرە برینداربووەکەی جوانڕۆ بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خاکەلێوە، "ئارش نووری" کۆڵبەرە برینداربووەکەی خەڵکی گوندی "کەلاشی لوولم" سەر بە شاری جوانڕۆ، بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە، لە نەخۆشخانەی تاڵقانیی کرماشان گیانی لەدەست دا.

٣١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢
کوردستان

کێبڕکێی هێزە نیزامییەکان لە سنوورەکانی کوردستان بۆ ئەستاندنی گیانی کۆڵبەران

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٣٠ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئارش نووری" کوڕی بارام خەڵکی گوندی "کلاش نەهێن" و دانیشتووی شاری جوانڕۆ، بە تەقەی ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود پێکرا.

٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢
کوردستان

کۆڵبەرێک لە سنووری "بێتووشـ"ـی سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لەدەست دا

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سلێمان ئیبراهیم ‌زادە" تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی گوندی "بنووخەلەفـ"ـی شاری سەردەشت، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "بێتووشـ"ـی ئەو شارە، گیانی لەدەست دا.

٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢
کوردستان

ژنێک و سێ پیاو لە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٧ی خاکەلێوە، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "شارام بوورک، سەید ناسر حوسێنی، عومەر ئیبراهیم نادری و لەیلا ئیبراهیم نادری" کچی عومەر خەڵکی گوندی "سۆغانلوو"ی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢