سۆعدا خەدیرزادە بە ١٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا
لقی ٣ی دادگای کەیفەریی ١ی جێگیر لە شاری مەهاباد، سۆعدا خەدیرزادە، زیندانیی سیاسی لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێ، بە ١٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.
لقی ٣ی دادگای کەیفەریی ١ی جێگیر لە شاری مەهاباد، سۆعدا خەدیرزادە، زیندانیی سیاسی لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێ، بە ١٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی خەرمانان، حوکمی لە سێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی "شارام کاکەوەند" تەمەن ٣٣ ساڵ و "عەزیزی یارهاشمی" خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی کەرەج جێبەجێ کرا.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "محەممەد کەریمی" خەڵکی گوندی "ئارمردە"ی شاری بانە، بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی ئەو شارە بریندار بوو.
مەحموود سادقی، زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی شاری کامێران، کە ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانی سنە تێدەپەڕێنی لە کاتی دەسبەسەری هەتا ئێستا لە مافی مەرەخەسی بێبەری کراوە.
ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "یاسین سەعیدی" تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی گوندی "ناوە"ی بەخشی نەنووڕی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارە، بریندار کرا.
ڕۆژی شەممە ١٢ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "زانا ئیسماعیلی" تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی مەریوان، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسوود، پێکرا.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانان، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "سوهەیب ڕاستخانە" و "سۆران ئەیوازە" بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری مەریوان بریندار کران.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی خەرمانان، مەهدی سەیفی، ئەندامی کەمپەینی "ژیانەوەی کوردستان"، پاش بانگهێشتکردنی بۆ بەڕێوەبەریی یاسای دادگای ئینقلابی سنە، دەسبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی سنە کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانان، هاووڵاتییەک بە ناوی "ناسر ئەحمەدزادە" خەڵکی مەهاباد، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "هیمەت عەبدی" بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.