سنە؛ سێ چالاکی کرێکاری بە زیندان مەحکووم کران
کەماڵ کەریمی، شادمان عەبدی و خەبات مەحموودی، لە چالاکانی کرێکاریی خەڵکی سنە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە زیندان مەحکووم کراون و حوکمەکەیان هەڵپەسێردراوە.
کەماڵ کەریمی، شادمان عەبدی و خەبات مەحموودی، لە چالاکانی کرێکاریی خەڵکی سنە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە زیندان مەحکووم کراون و حوکمەکەیان هەڵپەسێردراوە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی پووشپەڕ، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "حەبیبوڵڵا ئیلخانی"، خەڵکی شاری نۆدشە، سەر بە پاوە، لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ، بە ناوی "موحسن شابۆیی"، کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی "شاوانێ"، سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ، ڕەزا خۆشنەزەر، هونەرمەندی کوردی خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
شەوی دووشەممە، ٢٦ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "بەیان فەرەجوڵڵاهی"، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "ئەشکان (پاشناو ناڕوون)"، بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بریندار بوو.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ، موحسن جەوادیفەر و شەفیع ئەزیر، دوو هاووڵاتیی خەڵکی "پەسوێ"ی پیرانشار، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی، هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کران.
لە ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕەوە، وەحید چاوران، چالاکی مەدەنیی خەڵکی ئاودانان، پاش وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا، لە زیندانی ئیلام، مانی لە خواردن گرتووە.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی پووشپەڕ، بەشیر نووری، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە، ٢٤ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەدساڵح قەنبەری"، خەڵکی گوندی "سەفیاوا"ی جوانڕۆ، بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "تەتە"ی هەورامان، بەتوندی بریندار بوو.