دووشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری گوێگتەپەی مەهاباد

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "شێرکۆ نەسیری" و "ئەشکان ڕەسووڵی"، کوڕی عەلی، خەڵکی شاری گوێگتەپەی مەهاباد، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
کوردستان

نازیلا مەعرووفیان لە زیندانی قەرچەکی وەرامین، مانی لە خواردن گرت

نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژنامەوانی کوردی خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران، پاش دەسبەسەرکرانەوە لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر پاش ئازاداکرانی کاتی و ڕاگوێزرانی بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین، مانی لە خواردن گرت.

٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
کوردستان

دەسبەسەرکرانی دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢ی گەلاوێژ، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "موحسین دیوالی"، خەڵکی گوندی "دێوالان"ی سەردەشت و "هادی ڕەسووڵیان"، خەڵکی گوندی "هەڵوێ"ی سەردەشت، لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کران.

٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
کوردستان

دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار

ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "لوقمان سوخەنوەر"، کوڕی خدر و "هوشیار قادری"، کوڕی حاسڵ و خەڵکی شیناوێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
کوردستان

نازیلا مەعرووفیان دەسبەسەر کرایەوە

ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی گەلاوێژ، نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژنامەوانی کوردی خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران، ڕۆژێک پاش ئازادکرانی کاتی، دەسبەسەر کرایەوە.

٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣