دووشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ڕاگواستنی مامۆستا محەممەد شەریفی بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ

ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی خەرمانان، مامۆستایەکی ئایینیی کورد بە ناوی "مامۆستا محەممەد شەریفی"، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی بۆکان، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا.

٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣
کوردستان

مەهاباد؛ پێنج هاووڵاتیی خۆپیشاندەر بە زیندان، لێدانی قامچی و سزای نەختی مەحکووم کران

ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی خەرمانان، ٥ هاووڵاتیی خۆپیشاندەر بە ناوەکانی "ڕەحیم شەمعی"، تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕی محەممەد، دانیشتووی ورمێ، "یاسین مستەفاپوور"، تەمەن ٢٥ ساڵ و کوڕی ئەمیر، خەڵکی مەهاباد، "سەلاح مووسەوی‌ڕاد"، تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی عوسمان و خەڵکی…

٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣ مەهاباد
کوردستان

تاران؛ کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە دۆسییەی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا_مەهسا ئەمینی بەڕێوە چوو

ڕۆژی سێشەممە، ٧ی خەرمانان، کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە دۆسییەی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا_مەهسا ئەمینی، لە لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بەڕێوە چوو.

٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣ تاران
کوردستان

مەهاباد؛ ئومید مەزڵووم بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە، ٧ی خەرمانان، ئومید مەزڵووم، برای موحسن مەزڵووم، زیندانیی سیاسیی کورد، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد و ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی، لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرا.

٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣ مەهاباد
کوردستان

شنۆ؛ درێژەی بانگهێشت، لێپرسینەوە و هەڕەشەی کوشتن لە بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردستانییەکان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حامید حوسێن‌زادە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "شاوانێ"، سەر بە شاری شنۆ، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە کراوە و بە هۆی چالاکییە سیاسییەکانی کوڕەکەی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکاندا، "هەرەشەی کوشتنی منداڵەکەی،…

٧ی خەرمانانی ٢٧٢٣ شنۆ
کوردستان

عوسمان ئیسماعیلی بەنیسبەت حوکمی دادگای سەرەتایی ناڕەزایەتیی دەربڕی

ڕۆژی دووشەممە، ٦ی خەرمانان، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سەقز، لەگەڵ پارێزەرەکەی، فەرزاد نەسروڵڵاهی، بەنیسبەت حوکمی دادگای سەرەتایی، ناڕەزایەتیی دەربڕیوە و داواکارییەکەیان ڕادەستی دیوانی باڵای وڵات کراوە.

٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣
کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی مامۆستا محەممەد شەریفی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی خەرمانان، مامۆستایەکی ئایینیی کورد بە ناوی "مامۆستا محەممەد شەریفی"، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣ بۆکان