یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

یەکەمین وێنەی ژینا_مەهسا ئەمینی لە نەخۆشخانە و لە کاتێکدا کە هێشتا هەناسەی دەدا، لەلایەن کوردپاوە بڵاو کرایەوە

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، لە ڕۆژی ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠١دا و لە کاتژمێر یەک و ٢١ خولەکی دوانیوەڕۆدا، کوردپا یەکەمین وێنەی ژینا_مەهسا ئەمینیی لە کاتێکدا کە ئاستی وشیاری ناوبراو ٣ بوو و لەسەر تەختی نەخۆشخانەی کەسرای تاران بوو، بڵاو کردەوە.

٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٣
کوردستان

دێولان؛ دەسبەسەرکرانی ئومید نیازی، برای موحسن نیازی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانان، ئومید نیازی، برای موحسن نیازی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازدی لە دێولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٣ دێولان
کوردستان

سنە؛ برا و پووری سارینا ساعدی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەسبەسەر کران

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانان، موعید ساعدی، تەمەن ١٥ ساڵ، برای سارینا ساعدی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە، لەگەڵ پووری خۆی بە ناوی ڕێزان ساعدی، تەمەن ١٧ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٣ سنە
کوردستان

بانە؛ دەسبەسەرکرانی محەممەد چاوشینی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانان، محەممەد چاوشینی، هاووڵاتیی تەمەن ٥٥ ساڵی خەڵکی گوندی "ورچەک"، سەر بە شاری سەردەشت و دانیشتووی بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٣ بانە
کوردستان

مەریوان؛ گێڕانەوەیەک لە فواد نیک‌پەی، قوتابیی تەمەن ١٣ ساڵ کە بە ١٥٠ فیشەکی ساچمەیی بریندار کرا و دەمارەکانی لاقی لەدەست دا

کوردپا کە بە شێوەی تایبەت چیرۆکی کوژراو و برینداربووانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەگێڕێتەوە، ئەمجارە برینداربوونی قوتابییەکی تەمەن ١٣ ساڵ (لە کاتی برینداربووندا ١٣ ساڵی بووە)، بە ناوی فواد نیک‌پەی کە بە ١٥٠ فیشەکی ساچمەیی لە…

٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٣ مەریوان
کوردستان

حوکمی خانەنشینکرانی زۆرەملێی شیلان یووسفی، مامۆستای فیزیکی قوتابخانە دواناوەندییەکانی سەقز، لەلایەن لێژنەی سەرپێچییەکانی وەزارەتی پەروەردەوە پشتڕاست کرایەوە

لێژنەی سەرپێچییەکانی وەزارەتی پەروەردە، حوکمی خانەنشینکرانی زۆرەملێی شیلان یووسفی، مامۆستای فیزیکی قوتابخانە دواناوەندییەکانی سەقزی، بە کەمکردنەوەی دوو گرووپ، پشتڕاست کردەوە.

٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٣
کوردستان

ئاخرین کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ژینا مودەڕس گورجی، چالاکی بواری ژنان بەڕێوە چوو

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی خەرمانان، ئاخرین کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ژینا مودەڕس گورجی، چالاکی بواری ژنان لە دادگای ئینقلابی سنە، بەڕێوە چوو.

٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٣