ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕەشەمە، مێرساد دەرویشی، کۆڵبەری خەڵکی شاری سەلاسی ‌باوەجانی، بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان، گیانی لەدەست دا.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕەشەمە، ئەو کۆڵبەرە لەگەڵ ٥ کۆڵبەری دیکە، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە جاددەی جوانڕۆ - پاوە، (شوانکارە) بەسەختی بریندار بوون.

مێرساد دەرویشی کوڕی عەلی خەڵکی گوندی "کانی دانیال"ی شاری سەلاسی‌ باوەجانییە.