بەپیی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە بەهاری ١٤٠٠ی هەتاویدا، زیاتر لە ١٨٠ ساڵ زیندان و هەروەها حوکمێنێک وەکوو ممنوعالخروج بوون، موزایدەی بارمتە و سزای نەختی بەسەر هاووڵاتییان لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا سەپێندراوە.
چۆنیەتیی حوکمەکان:
زیندانیی تەعزیری: ١٧٦ ساڵ و ٧ مانگ
زیندانیی هەڵپەسێردراو: ٤ ساڵ
دوورخرانەوە بۆ زیندانی ناوچەکانی دوور لە شوێنی ژیان: ٢
ممنوعالخروج بووون لە ئێران: ١ حاڵەت
سزای نەختی: ٦٠ ملیۆن تمەن
موزایدەی ئەو بارمتانە کە دەستی بەسەردا گیراوە: ١ حاڵەت (فەرهاد عەبدوڵڵاپوور)
بواری چالاکیی ژمارەیەک لەو کەسانە کە ڕوون بووەتەوە:
٤ چالاکی مەدەنی
٤ چالاکی ژینگەیی
٤ چالاکی کرێکاری
٣ حاڵەت دەسبەسەرکراوانی مانگی خەزەڵوەر
١ پارێزەری دادگوستەری
١ زیندانیی سیاسی
تۆمەتە وەپاڵدراوەکان:
پڕۆپاگەندە دژی نیزام و هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی: ٩ حاڵەت
ئەندامبوون و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران: ٧ حاڵەت
ئەندامبوون لە گرووپە مەزهەبییەکان: ٦ حاڵەت
تێکدانی بیروڕای گشتی: ١ حاڵەت
تەنزیم: ئەوین مستەفازادە





