سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی پووشپەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "فەهیم ڕوستەمزادە"، خەڵکی هەورامان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە بەرزاییەکانی "تەتە"ی هەورامان گیانی لەدەست داوە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە و ژمارەیەکی دیکە لە کۆڵبەران کردووە.

فەهیم ڕوستەمزادە، تەمەن ٤٠ ساڵ و خێزاندارە.

بەپیی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردپا، لە بەهاری ١٤٠٠ی هەتاوی، سەرجەم ٥٠ کۆڵبەر کوژراو و بریندار بوونە.