ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی دانیشتووی گەڕەکێکی شاری سنە، لە یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی "لەیلاخ"، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فیروز لوتفی" کوڕی "شوکرۆڵڵا"، تەمەن ٣٢ ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی کانی کووزەڵەی شاری سنە، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە، دەسبەسەر کراوە.

هێزەکانی ئیتلاعات هەڵیانکوتایە سەر گوندی "هەمرۆڵە" و "فیروز"یان بەبێ پیشاندانی بەڵگەی یاسایی، دەسبەسەر کرد.

ناوبراو خاوەن بڕوانامەی کارناسیی زانستی سیاسییە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەری و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە کوردە، لەبەر دەستدا نییە.