ئاژانسی کوردپا: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بای تووند و تەپ وتۆز، دانیشتووانی پارێزگای سیستان و بەلووچێستانی تووشی گرفت کردووە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان،یەکێ لە بەرپرسەکانی سەر بەم پارێزگایە ڕایگەیاندووە کە؛ لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٣٥٠٠ کەس بەهۆی پیسی کەش و هەواوە سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.
ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەر، بارودۆخی هەندێ لە ناوچەکان وەک "زابۆل، هیرمەند، زەهک، نیمروز و هاموون" مەترسیدار لەقەڵەم دراوە.
"عەلی مەلاشاهی"، کارناسی کەش و هەوا ڕایگەیاندووە کە؛ "لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ئاستی زۆربوونی پیسیی هەوا لە ناوچەی سیستاندا بە ٦٠ بەرابەری ئاستی دیاریکراوی خۆی و ٢٢ بەرابەری ئاستی مەترسیداری خۆی گەیشتووە."
ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی داخرانی ئیدارات و ڕێکخراوەکان و نەخۆشینی خەڵك لەم ناوچەیەدا.





