ئاژانسی کوردپا: سپای پاسدارانی سەر بە حکوومەتی ئێران، ئەم جارە شێوازێکی نۆێی بە هێرشه سایبێرییەکانی خۆی داوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، دوای ڕۆژنامەوانەکان و چالاکانی مەدەنی کە ماوەیەکی زۆر لە ژێر گوشاری سایبێریی سپای پاسدارانی ئێراندا بوون، ئەم جارە ئەندامانی کابینەی دەوڵەتی ڕووحانیی کردۆتە نیشانە و لەم پێوەندییەدا "شەهیندۆختی مۆڵاوێردی" جێگری کاروباری ژنان و بنەماڵە لە کابینەی دەوڵەتی ڕووحانیدا، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە سەر توییتێر و تێلگرامی خۆی، ڕایگەیاندووە کە جیمەیل و فەیسبووکەکەی هەک کراوە.
لە دوو ساڵی ڕابردوودا بنکەی سپای پاسدارانی حکوومەتی ئێران، گوشاری زۆری خستووەتە سەر چالاکانی مەدەنی و تەنانەت لە کارناسانی پارێزراویی تۆرەکۆمەڵایەتییەکان لە نێوخۆ، داوای هاوکاریان کردووە و بەڵێنی مووچەی باشیشیان پێ داون و هەڕەشە ئەگەری هاوکاری نەکردنیان لێ کردوون.





