ئاژانسی كوردپا: زۆربەی ئەو منداڵانەی لە سەر شەقامەكانی تاران كار دەكەن، دەستدرێژیی جینسی دەكرێتە سەریان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەدا بیست و نۆی منداڵانی تاران، "منداڵی كارن"، كە لە سەدا سی ئەو ڕێژەیەش ئازاری جەستەیی دەبینن و دەستدرێژیی جینسی دەكرێتە سەریان.
ناوەندە ناحكومییەكانی پارێزگاری لە منداڵانی كار، ڕایانگەیاندووە كە لە سەدا پێنجی منداڵانی كار، گیرۆدەی نەخۆشینی ئیدزن (HIV) و ڕۆژ بە ڕۆژ ڕێژەی منداڵانی سەرشەقام و كاری تاران، ڕووی لە زیادبوونە.





