ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی زاکۆی کرمان مۆڵەتی دامەزراندنی ناوەندێکی فەرهەنگیی کوردییان بە خوێندکارانی ئەو زانکۆیە نەدا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، خوێندکارانی کوردی زانکۆی "باهونەر"ی کرمان بە سەرپەرستیی "مریەم عینایەتی" داوای مۆڵەتیان بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی فەرهەنگیی کوردی کردبوو، بەڵام لەلایەن بەرپرسان و حیراسەتی ئەو زانکۆیەوە بەرەوڕووی هەڕەشەی دەرکران بوونەوە.
بەرپرسانی زانکۆی باهونەری کرمان بە خوێندکارە کوردەکانی ئەو زانکۆیەیان راگەیاندووە، لە ئەگەری دامەزراندنی ناوەندێکی فەرهەنگیی کوردی، لە خوێندن بێبەری دەکرێن.
ئەوەش لە حاڵێک دایە کە خوێندکارە کوردەکانی ئەو زانکۆیە تەنیا لە چوارچیوەی بەرەودان بە فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی خوازیاری ئەو ناوەندە فەرهەنگییە بوون.





