ئاژانسی کوردپا: خه‌ڵاتی "سیمۆن دوبووار" بە کچێکی تەمەن ١٥ ساڵەی پاکستانی چالاکی بواری مافەکانی منداڵان و ژنان بەخشرا.
هەواڵدەریی فەڕانسە بڵاوی کردەوە ، لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی خه‌ڵاتی "سیمۆن دوبووار"، خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی خۆی به "مه‌لاله یوسفزای" چالاکی بواری مافه‌کانی مرۆڤ و منداڵان بەخشی.
"مه‌لاله یوسفزای" له ماوەی ٣ ساڵی رابردوودا هه‌ڵسوکه‌وتەکانی تالیبانی له مه‌ڕ رێگری له خوێندنی کچانی وڵاتەکەی لە ویبلاگی تایبه‌تیی خۆی دا لە قاو داوە و دواتر که له ماڵپه‌ڕی "بی‌بی‌سی" بڵاوی کردوونەتەوە.
ئەو کچە چالاکە رێکەوتی ١٨ی رەزبەری ئه‌مساڵ بەهۆی چالاکییەکانییەوە له وڵاتی پاکستان که‌وته به‌ر هێرشی تیرۆریستی هێزه‌کانی تالیبان و به توندی بریندار کرا و هه‌نووکه له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی وڵاتی بریتانیا دا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.
ئەو خەڵاتە له ساڵی ١٣٨٧ی هەتاوی به بۆنه‌ی سه‌ده‌مین ساڵرۆژی له دایکبوونی نووسه‌ر و فمێنیستی به‌ناوبانگی فەڕانسەیی "سیمۆن دوبووار" بنیات نراوە و هەر ساڵەی پێشکەش بە کەس یان ناوەندێکی چالاکی داکۆکیکاری مافەکانی منداڵان و ژنان دەکرێت کە هاوشێوەی سیمۆن دوبووار چالاکییان نواندبیت.
هەروەها ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی که‌مپه‌ینی 1 میلیۆن واژۆ بۆ بەرابەری ژن و پیاو له ئێران خەڵاتی سیمۆن دوبووار ی به ده‌ست هێنابوو.
•





