ئاژانسی كوردپا: دووەمین فێستیڤاڵی شانۆی هەولێر بەبەشداری زیاتر لە 10 وڵات لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت.

بەڕێوەبەری ئەو فێستیڤاڵە رایگەیاند، دوابەدوای كۆتایی پێ‌هاتن بە یەكەمین فێستیڤاڵ لە بیری بەڕێوەبردنی خولی دووەمی ئەو شانۆیە لە رێكەوتی 27‌ی خەرمانان لە هەرێمی كوردستان داین.

هیوا سوعاد وتیشی: بێجگە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان 10 وڵاتی دیكەش بەشداری لەو فێستیڤاڵەدا دەكەن.

سوعاد ئەوەشی خستە روو، وێڕای نمایش كردنی شانۆ 7 كتێب و گۆڤارێكی تایبەتیش بڵاو دەكەینەوە.

ئەو بەڕێوەبەرە بە ماڵپەڕی ئاكانیوزی راگەیاندووە، لە ناو گۆڤارەكەدا پرسە پێوەندیدارەكان بەو فێستیڤاڵە بڵاو دەكرێتەوە.