كوردپا: 4 هاووڵاتیی شاری شنۆ دوای چوار مانگ دەستبەسەر كران، بۆ ئازاد كردنیان داوای 5 میلیارد تمەن وەسیقەیان لێ‌ كردوون و ئەوانیش بە نیشانەی ناڕەزایەتی، ماوەی 5 رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا: ئەبووبەكر، عەلی و لوقمان حەمزەشووری هاوڕێ‌ لەگەڵ سدیق مستەفایی، رێكەوتی 1‌ی سەرماوەزی 1390 لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە دەستبەسەر كراون.

"کڕین، فرۆشتن و خواردنەوەی مەشرووب بەپێی یاساکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران قەدەغە و حەرامە"

ئەو چوار كەسە بە تاوانی كڕین و فرۆشی مەشرووب دەستبەسەر كراون.

هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا رایگەیاند، دوای تێپەڕینی چوار مانگ لە دەستبەسەر كرانی ئەو هاووڵاتیانەی شاری شنۆ، دادگا بۆ ئازاد كردنیان بڕیاری دانانی 5 میلیارد تمەن وەسیقەی دەركردووە و ئەوانیش بەهۆی بێ‌ توانایی لە دانی ئەو وەسیقەیە مانیان لە خواردن گرتووە.

هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە مانگرتنی ئەو چوار هاووڵاتییە بەردەوامە.