كوردپا: هاووڵاتییەكی شاری سەقز لەلایەن لقی 1ی دادگای نیزامیی پارێزگای كوردستانەوە بە 4 ساڵ زیندانی تەعزیری حوكم درا.
ئاژانسی هەواڵی موكریان بڵاوی كردەووە، مەحیەدین ئازادی، خەڵكی شاری سەقز ماوەی دوو ساڵ لەمەوبەر بە تاوانی سیخوڕی دەستبەسەر كراوە و لە ئەنجامدا حوكمی 4 ساڵ زیندانی تەعزیری بۆ بڕایەوە.
تاوانی ئەو هاووڵاتییە كوردە ناردنی بەڵگەی پولێن بەندی كراوی نەهێنی بۆ "بێگانە" و هەواڵ و راپۆرتی ناو شار بۆ دەرەوەی وڵات راگەیەنراوە.
مەحیەدین ئازادی ئێستا لە زیندانی شاری سەقز لە حاڵی تێپەڕاندنی حوكمەكەی دایە.





