بەرموور ( ٣_ ٢٠١٦ ) : ڕاپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان
بەرموور: حەفتەی سێهەمی فێبریەی ٢٠١٦ ( ٣_ ٢_ ٢٠١٦)
بەرموور: حەفتەی سێهەمی فێبریەی ٢٠١٦ ( ٣_ ٢_ ٢٠١٦)
بەرپرسانی ئەمنییەتیی و قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، زیاتر لە ٨ مانگە دوو چالاکی سیاسی بەلووچیان بە برینداری زیندانی کردووە.
حوکمی ئیعدامی منداڵانی تەمەن ژێر ١٨ساڵ لە ئێران درێژەی هەیە، هەر لەو پەیوەندییەدا دیوانی باڵای وڵات، حوکمی ئیعدامی بۆ منداڵێکی دیکەی تەمەن ژێر ١٨ ساڵان بڕییەوە.
نوێنەرانی پارلەمانی ئورووپا، ڕوو لە محەممەدجەواد زەریف، وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایانگەیاند کە؛ حکوومەتەکەی کۆتایی بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بێنێت.
محەممەد ئەمین ئاگووشی، زیندانیی سیاسیی کورد، پاش ٨ ساڵ زیندانی بوون ئازاد کرا.
زیندانییەکی گرتووخانەی ناوەندیی زاهیدان، بە هۆکاری ڕەخنە لە دۆخی ناوزیندان بەرەوڕووی لێدان و ئەشکەنجە بووەتەوە.
زیندانییانی تۆمەتبار بە گەندەڵیی ماڵی لەگەڵ زیندانییە سیاسییەکانی ناو گرتووخانەی ئێوین پێک هەڵپڕژان.
ڕێكخراوی "لێبووردنی نێونەتەویی" لە ڕاپۆرتێكی نوێی خۆیدا، دوای بەسەرچوونی چوار دەهە بەسەر تەمەنی كۆماری ئیسلامیدا، ڕەخنەی توندی لە سیستمی كەیفەری و سزادانی كۆماری ئیسلامی گرت.
دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە کوردستان درێژەی هەیە ولە شاری دێولانیش، ڕەوتی دەستبەسەر کردنەکان بێبەرێ نەبووە.
بەرموور: حەفتەی دووەمی فێبریەی ٢٠١٦ ( ٢_ ٢_ ٢٠١٦)