تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت لە کوردستان قوربانیی لێکەوتەوە
تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری بانە، گیانلەدەستدانی لاوێکی کوردی لێکەوتووەتەوە.
تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری بانە، گیانلەدەستدانی لاوێکی کوردی لێکەوتووەتەوە.
لە ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلدا، پێشلکرانی سیستماتیکی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران بە ناوەندە نێونەتەوەییەکان سەلمێنرا.
بە بەشداریی بەشێک لە بەرپرسانی ئەمنیەتی_قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری کرماشان، دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی شارەکانی سەقز و جوانڕۆ لە زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان لەسێدراە دران.
پاش ماوەیەکی دوور و درێژ لە گیران و لێپرسینەوەی هاووڵاتییەکی شاری سەقز، دادگای ئینقلابی ئەم شارە حوکمی ٦ مانگ زیندانی تەعزیریی بۆ بڕاندەوە.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٢٦ هاووڵاتیی کورد و ئێرانیی لە زیندانەکانی ئەو وڵاتەدا بە تاوانی جۆراوجۆر ئێعدام کردووە.
لە ئەنجامی ڕاوەدوونانی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە، کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری سەقز لە هەڵدێری شاخێکەوە دەکەوێتە خوارەوە و بە سەختی بریندار دەبێت.
محەممەد نەزەری، یەکێک لە کۆنترین زیندانیانی سیاسیی کوردستان لە نامەیەکدا هۆکاری شکاندنی مانگرتن لە خواردنی سەعید شێرزادی بۆ ڕای گشتی ڕوون کردەوە.
٢٠ زیندانیی سیاسی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج پشتیوانیی خۆیان لە سەعید شێرزاد چالاکی سیاسیی کورد کە ماوەی ٣٨ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە، دەربڕی.
هێزە ئەمنیەتییەکانی وڵاتی تورکیە لە شاری ماردین، دوو چالاکی فەرهەنگی خەڵکی پارێزگای کرماشانیان ڕفاندوە و هەتا ئێستا چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لەو وڵاتە بە ناڕوونی ماوەتەوە.
هاووڵاتییەکی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، بە بەشداریی ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمنییەتی_قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەسێدارە درا.