دووشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

هاودەردیی منداڵانی شاری مەهاباد بە بۆنەی شیمیایی‌بارانی شاری سەردەشت

ئەنجومەنی سەوز ئەندێشانی لاوانی شاری مەهاباد بە بۆنەی ٣٠یەمین ساڵڕۆژی شیمیایی‌بارانی شاری سەردەشت، بە کێشانەوەی وێنە لە سەر پارچە هاودەردیی خۆیان لەگە منداڵانی شاری سەردەشت دەربڕی.

٧ی پووشپەڕی ٢٧١٧
کوردستان

کۆڵبەرێكی دیکەی کورد بە سەختی بریندار بوو

کۆڵبەرێکی کورد، خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە سەختی بریندار بوو و لە ئێستاشدا تەندروستی ئەو کۆڵبەرە ناجێگیرە.

٦ی پووشپەڕی ٢٧١٧
کوردستان

چەند کەس لە بنەماڵەی حسەین پەناهی دەستبەسەر کران

پاش ڕووداوەکەی ڕۆژی هەینی شاری سنە، هێزەکانی سەر بە سپای پاسداران ڕژاونەتە ماڵی ڕامین حسەین پەناهی کە بە برینداری دەستبەسەر کرابوو و چەند کەس لە بنەماڵەی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

٤ی پووشپەڕی ٢٧١٧
کوردستان

دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە سنووری ورمێ کوژران و بریندار بوون

بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی هەنگی سنووریی حکوومەتی ئێران جێگیر لە سنووری نێوان ورمێ و تورکیه کۆڵبەرێکی کورد گیانی خۆی لە دەست دا و یەکێکی دیکە بە توندی بریندار بوو.

٣ی پووشپەڕی ٢٧١٧