هێزە ئیتلاعاتییەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکانیان دەسبەسەر کرد
هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە حیفازەت ئیتلاعات، هێرشیان کردە سەر یەکێک لە گوندەکانی شاری بۆکان و هەوڵی پشکنین و دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی دانیشتووی ئەو گوندەیان دا.
هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە حیفازەت ئیتلاعات، هێرشیان کردە سەر یەکێک لە گوندەکانی شاری بۆکان و هەوڵی پشکنین و دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی دانیشتووی ئەو گوندەیان دا.
کرێکارێکی کورد، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری شنۆ، کە بە هۆی نەخۆشی "چڵک هاوردووی بەیزە" لە نەخۆشخانەی ئەو شارە بۆ چارەسەریی پزیشکی خەوێندرابوو، لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتییەوە لەگەڵ ژنەکەی تووشی تێهەڵدان دەبن.
شاعێر و چالاکێکی فەرهەنگیی کورد، خەڵکی شاری ورمێ بە هۆی گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران زێدی خۆی بەجێهێشت.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری خۆی و لە پێش چاوی خەڵک زیندانییەکی لە سێدارە دا.
بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی موکریان بارودۆخی نالەباری مافی مرۆڤی لە دەورانی سەرکۆماریی مەحموود ئەحمەدینژاد، سەرکۆماری پێشووی حکوومەتی ئێران وەبیر ناوبراوی هێنایەوە.
دادگای ئینقلابی شاری سنە، حوکمی ئێعدامی حەبیبوڵڵا لەتیفی زیندانیی سیاسیی کوردی، بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕی.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەردەشت، لە کاتی ڕاوەدوونان لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی دەست و لاقی شکا.
دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، بە تۆمەتی "ڕێپێوان لەمەڕ دۆسییەی خۆکوژی فەریناز خۆسرەوانی"، حوکمی دوو ساڵ زیندانی بۆ ژنێکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت بڕیەوە.
دوو هاووڵاتیی کورد، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گوازرانەوە.
زیندانییەکی کورد، خەڵکی شاری ماکۆ، سەر بە پارێزگای ورمێ، کە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، بە شێوەی کاتیی ئازاد کرا.