سێشەممە، ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

مەسعوود کوردپوور: هێزە ئەمنیەتییەکان بۆ هەر چەشنە ناڕەزایەتیی دەربڕینێک لە شارەکانی کوردستان جێگیر کراون.

ڕۆژنامەوانێک و چالاکێکی مافی مرۆیی لە شاری مەهاباد، هەوڵەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی، بۆ قەدەغە ڕاگەیاندنی ڕووماڵی هەواڵی ناڕەزایەتییەکان، بە هەوڵێک بۆ پێشگرتن لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی دەزانێ.

١٦ی بەفرانباری ٢٧١٧
کوردستان

لە دەسپێکی خۆپێشاندانەکان لە ئێراندا، هەتا ئێستە نزیک بە ٥٠ خوێندکار دسبەسەر کراون

لە دەسپێکی خۆپێشاندانەکان لە شارەکانی ئێران و کوردستاندا، هەتا ئێستە نزیک بە ٥٠ خوێندکاری ئێرانی و کورد لە لایەن هێزە ئەمنیەتی_ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

١٥ی بەفرانباری ٢٧١٧
کوردستان

خوێندکارێکی کارناسی باڵای مێژوو، لە لایەن ‌‌هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر کرا

لە درێژەی دەسبەسەر کردنی خوێندکارانی کورد لە شارەکانی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، خوێندکارێکی کورد، لە قۆناغی کارناسی باڵای مێژوو، خەڵکی شاری "دەڕشار"ی پارێزگای ئیلام لە زانکۆی تاران دەسبەسەر کرا.

١٤ی بەفرانباری ٢٧١٧
کوردستان

بانگهێشت کردنی بەردەوامی بنەماڵەی چالاکانی سیاسی بۆ ئێدارەی ئیتلاعات

لە درێژەی ڕەوتی بانگهێشت کردنی بنەماڵەی ئەندامانی چالاکانی سیاسی لە کوردستان، ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری مەهاباد، یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی چالاکێکی سیاسییان بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کرد.

١٣ی بەفرانباری ٢٧١٧