لوقمان وەحیدی: بۆ چارەسەری پزیشکی پێویستیم بە یارمەتی ماڵی هەیە
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار پاش تەقینەوەی مین به لاق و چاویەوە، کەمئەندام بوو و ئێستاش توانای دانی تێچووی چارەسەریی پزیشکی نییە.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار پاش تەقینەوەی مین به لاق و چاویەوە، کەمئەندام بوو و ئێستاش توانای دانی تێچووی چارەسەریی پزیشکی نییە.
حوکمی لە سێدارەدانی یەکێک لە دراوێشی گۆنابادی نیعمەتوڵلاهی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرا.
دادگای ئینقلابی شاری سەقز، چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئەو شارەی بانگهێشت کردووە.
چالاکێکی مافی مرۆڤ، خەڵکی شاری سەقز و یەکێک لە هاوکارەکانی ئاژانسی هەواڵی موکریان لەلقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارە دادگایی کرا.
سپای پاسداران بە ڕەوانە کردنی چەک و چۆڵی قورس بۆ شاری شنۆ، فەزای ئەمنییەتی_نیزامیی بە سەر ئەو شارەدا زاڵ کردووە.
شەڕ و تێکهەڵچوونی مەئموورانی زیندانی ناوەندیی شاری سنە، لەگەڵ ژمارەیەک لە زیندانیی ئەو زیندانە، بریندار بوونی نزیکەی ٢٠ زیندانی بەدواوە بوو.
چالاکێکی کرێکاریی، خەڵکی شاری سنە، بانگهێشتی ناوەندی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا و لە لایەن مەئموورانی ئیداری ئیتلاعاتەوە لێکۆڵینەوەی لێ کرا.
٨ زیندانیی لە شاری نەغەدە، کە بە تاوانی کردەوەی بێئەنقەست لە گرتووخانەی ئەو شارە زیندانی کرابوون، پاش دانی بڕی پارەی ١٢٨ میلیۆن تمەن، ئازاد کران.
کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری چاڵدڕان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێڕان لە سنووری ئەو شارە بریندار کرا.
تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری چۆمان سەر بە شاری بانە، بریندار بوونی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە.