چالاکێکی کرێکاریی بە شەش مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا
دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سنە، چالاکێکی کرێکاریی کوردی بە شەش مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.
دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سنە، چالاکێکی کرێکاریی کوردی بە شەش مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.
سێ هاوووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، نزیک بە مانگێکە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداراندان.
هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری شنۆ، پاش ٤٢ ڕۆژ دەسبەسەریی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای سەیدولشوهەدای شاری ورمێ، بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا.
کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی مەرگەوەڕ سەر بە ناوچەی ورمێ، کەوتە بەرتەقەی هێزە نیزامییەکانی حکومەتی ئێران لە سنووری ئەو ناوچەیە و بە سەختی بریندار بوو.
چالاکێکی مەدەنیی کورد خەڵکی شاری مەریوان بە دانانی بارمتە هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگایەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
چالاکێکی مەدەنیی دانیشتووی شاری سنە بە دانانی کەفاڵەت ئازاد کرا.
چەند کەسێک لە دەستوپەیوەندییەکانی حکوومەتی لە شاری سەقز، تەقەیان لە دوو هاووڵاتیی کاسبکاری کورد کرد و بوونە هۆی برینداربوونیان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران-ژنێف، لە ٣٩هەمین دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، هێرش بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی مەحکووم کرد.
هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری شنۆ سێ هاووڵاتیی دیکەی کوردیان، لە شاری شنۆ دەسبەسەر کرد.
ڕێکخراوی دادکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا، سپاس و پێزانینی خۆی لە بەشداریی بەرچاو و بێوێنەی خەڵکی کوردستان، لە مانگرتنی گشتیی خەڵکی کوردستانی کرد.