لە ئێران ڕۆژانە ٨٣/. کەس لە سێدارە دەدرێن
لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا (خاکەلێوە هەتا خەرمانانـ)ـی ٩٧، حکوومەتی ئێران ١٥٢ حاڵەتی ئێعدامی لە زیندانەکانی ئەو وڵاتە بەڕێوە بردووە.
لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا (خاکەلێوە هەتا خەرمانانـ)ـی ٩٧، حکوومەتی ئێران ١٥٢ حاڵەتی ئێعدامی لە زیندانەکانی ئەو وڵاتە بەڕێوە بردووە.
کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی بەخشی سیلوانای شاری ورمێ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوو و بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزرا.
حوکمی لەسێدارەدانی سێ زیندانیی کورد کە یەکیان ژنە، لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ جێبەجێ کرا.
هێزە ئیتلاعاتییەکان، سێ هاووڵاتیی کوردیان لە شارەکانی سنە و ئیلام دەسبەسەر کرد.
دوو هاووڵاتیی تەمەن ١٨ ساڵ و ١٢ ساڵ، بە تەقەی مەئموورانی دەریابانی جاسک، سەر بە پارێزگای هۆرمۆزگان گیانیان لە دەست دا.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری ورمێ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە سنووری سۆمای برادۆستی ئەو شارە، گیانی لە دەست دا.
هێزە ئیتلاعاتییەکان دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی مەهاباد و بۆکانیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.
هونەرمەندێکی پەیکەرتاش خەڵکی شاری مەریوان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا و لێپڕسینەوەی لەگەڵ کرا.
چالاکێکی خوێندکاریی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کرماشانەوە دەسبەسەر کرا.
لاوێکی کوردی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ورمێ، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا.