گوشار و هەڕەشەی ئیتلاعاتی مەهاباد بۆ سەر بنەماڵەی چالاکانی سیاسی بەردەوامە
ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری مەهاباد، گوشاری زیاتری خستووەتە سەر بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکان و لەو پەیوەندییەدا، داوای هێنانەوەی کوڕەکانیان کردبوو.
ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری مەهاباد، گوشاری زیاتری خستووەتە سەر بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکان و لەو پەیوەندییەدا، داوای هێنانەوەی کوڕەکانیان کردبوو.
هێزە ئیتلاعاتییەکان، لاوێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکانیان لە سنووری باشماخی مەریوان دەسبەسەر کرد.
هێزە ئینتزامییەکان لە شاری کرماشان، ماشینی کەسیی هاووڵاتییەکیان دایەبەر دەسڕێژ و لە ئاکامدا کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکە بە سەختی بریندار بوون.
هەواڵنێریکی سەربەخۆ لە شاری جوانڕۆ لە سەر سکاڵای یەکێک لە فەرمانبەرانی شۆرای ئەو شارە لە ئیدارەی ئەماکن ئامادە بوو.
ڕۆژنامەنووسێکی کوردی دانیشتووی شاری سنە، پاش بەڕێوەچوونی یەکەم دادگای لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتەی ٢٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.
دادستانی شاری سەقز حوکمی وەگەڕخستنەوەی دۆسیەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیونی حکوومەتی ئێرانی دەرکرد.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد لە دادسەراری گشتیی شاری مەهاباد و ئینقلابیی ورمێ بە ٥ ساڵ و ٧ مانگ زیندانیی تەعزیزی، ١٥ ساڵ بێبەشکران لە چالاکییە مەدەنییەکان و ٤٠ زەربە شەلاق مەحکووم کرا.
هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن هێزه ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپا، دەسبەسەر کرا.
سەرەڕای زیاتر لە ٢٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنیی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.
زیندانییەکی سیاسی کوردی خەڵکی "دزە"ی ناوچەی مەڕگەوەڕی شاری ورمێ، بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە نیسبەت ڕەزامەندنەبوونی دادگا بۆ ئازادکردنی ناوبراو، مانی لە خواردن گرتووە.