ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی، سەبارەت بە حوکمی قامچی گۆرانیبێژێکی کورد دژکردەوەی نیشان دا
ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی، بەڕێوەچوونی لێدانی ١٠٠ قامچی لە گۆڕانیبێژێکی کوردی خەڵکی شاری ورمێی بە "دڕندانە و ترسێنەر" ناو لێ برد.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی، بەڕێوەچوونی لێدانی ١٠٠ قامچی لە گۆڕانیبێژێکی کوردی خەڵکی شاری ورمێی بە "دڕندانە و ترسێنەر" ناو لێ برد.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی هەورامان، لە بەرزاییەکانی تەتە بەربووەوە و بریندار بوو.
هاووڵاتییەکی پیرانشاری لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
دوو کۆڵبەری پیرانشاری، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانەی "ئیمیرجینسیـ"ـی هەولێر کراون.
چالاکێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی شاری بۆکان ڕاگوێزرا.
دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزراون.
چالاکێکی ژینگەپارێزی، پاش تێپەڕینی ٦ مانگ، بە دانانی بارمتەی قورس، لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، ئازاد کرا.
دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی "کەڵات و ڕوودبار"، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری کەڵات، بە ٤ ساڵ زیندان و سزای نەختی مەحکووم کران.
زیندانییەک لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێدا، بۆ ڕزگاربوون لە پەتی سێدارە، پێویستی بە یارمەتیی ماڵیی هەیە.