مافی مرۆڤ
هاووڵاتییەکی کورد بە ٦ ساڵ زیندان مەحکووم کرا
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"ی ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە، بە ٦ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
هاووڵاتییەکی کورد پاش لێپرسینەوە، بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگوێزرا.
٧ هاووڵاتیی شنۆیی بە ٢٨ ساڵ زیندان مەحکووم کران
٧ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارەوە، سەرجەم بە ٢٨ ساڵ زیندانی مەحکووم کران.
لاوێکی کورد ماوەیەک دوای ئازارەکانی ئەشکەنجە، گیانی لەدەست دا
لاوێکی کورد ماوەیەک دوای ئازادکران لە گرتنگەکانی حکوومەتی ئێراندا، تووشی نەخۆشی بوو و هەر بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.
خوێندکارێکی کورد دەسبەسەر کرا
خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری "نەڵۆسـ"ـی شنۆ، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد بۆ فرۆش خرایە موزایدە
لقی بەڕێوەبەری کەیفەریی شاری شنۆ، بارمتەی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەی بۆ فرۆش خستە موزایدە.
دوو هاووڵاتیی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوون
دوو لاوی کورد خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری مەهاباد، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەو شارە کرا.
ڕۆژنامەوانێکی کورد "ممنوعالخروج" کرا
فەرمانبەرانی دەروازەی سنووریی "باشماخـ"ـی مەریوان، ڕێگایان نەدا کە ڕۆژنامەوانێکی کوردی خەڵکی مەهاباد، بچێتە خاکی هەرێمی کوردستانەوە.
دوو لاوی کورد دەسبەسەر کران
دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نێـ"ـی شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران و ئا ئێستا بێ سەروشوێنن.









