چالاکێکی کرێکاری بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە ڕاگوێزرا
چالاکێکی کرێکاری پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگویزرا.
چالاکێکی کرێکاری پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگویزرا.
دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی بە سەر دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ناوچەی تەرگەوەڕدا سەپاند.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، لە ملەی "ژاڵانە"دا، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە بریندار بوو.
هێزە لیباس شەخسییەکانی حکوومەت، دوو لاوی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری دێولانیان دەسبەسەر کرد.
کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، لە سنووری شاری سەردەشتدا بریندار کرا.
لە بەرەبەری یەکەمین ساڵوەگەڕی لەسێدارەدانی "ڕامین حوسێن پەناهی"، کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ، سەردانی بنەماڵەی ناوبراویان کرد.
هێزە ئیتلاعاتییەکان لە نزیک شاری سەقز، دوو چالاکی کرێکارییان دەسبەسەر کرد و دواتر یەکێک لەو دوو چالاکە کرێکارییەیان بە دانانی بارمتە ئازاد کرد.
دادگای ئینقلابی سنە، ژنێکی چالاکی کوردی خەڵکی مەریوانی بە ٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.
دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی ماکۆ و بۆکان، لە دادگاکانی ئینقلابی ئەو شارانەدا، بە ساڵێک و نیوێک زیندان مەحکووم کران.
حوکمی ١١ ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ هاووڵاتییەکی شنۆیی، لە لایەن لقی یەکی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ، پشتڕاست کرایەوە.