دوو دادوەری ئێرانی لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکاوە گەمارۆیان خرایە سەر
وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا، دوو دادوەری ئێرانیی بە پێشێلکردنی ماف لە ئێران و هاووڵاتییانی دوو ڕەگەزنامەیی مەحکووم و خستیانیە لیستی گەمارۆکانەوە.
وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا، دوو دادوەری ئێرانیی بە پێشێلکردنی ماف لە ئێران و هاووڵاتییانی دوو ڕەگەزنامەیی مەحکووم و خستیانیە لیستی گەمارۆکانەوە.
هاووڵاتییەکی ناڕازیی دەسبەسەرکراو لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزڵوەر لە شاری قوروە، بە ساڵێک زیندان مەحکووم کرا.
بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی سەقز، ڕێگە لە ڕەوانەکردنی زیندانییەک بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان دەگرن کە تووشی جەڵتە بووە.
دوو چالاکی فەرهەنگیی دیکەی خەڵکی کرماشان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ماوەی سێ ڕۆژە هاووڵاتییانی خەڵکی مەریوان و گوندەکانی مەریوان و هەورامان، لە ملەی تەتە، بە دوای کۆڵبەرێکی ونبووی خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوانن و هەتا ئێستا هەوڵەکانیان بێئاکام ماوەتەوە.
حوکمی لەسێدارەدانی سەربازێک کە بە تۆمەتی "کوشتنی سەرباز"ێکی دیکە لە زیندانی ورمێدا بوو، جێبەجێ کرا.
حوکمی قیساسی زیندانییەک بە تاوانی "کوشتنی بە ئەنقەست" لە زیندانی ناوەندی شاری سنە، جێبەجێ کرا.
سەرنووسەری مانگنامەی "ژیلوان" لە تاران، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان، بەهۆی سەرمابردووییەوە لە ملەی "تەتە"ی هەورامان گیانی لەدەست دا و چەند کۆڵبەرێکی دیکە بێسەروشوێنن.
ژنە چالاکێکی فەرهەنگیی خەڵکی شاری شائاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا و بە ئەستاندنی بەڵێننامە لە گرتنگە ئازاد کرا.