دوایین بارودۆخی شارەکانی کوردستان پاش خۆپیشاندانەکان
پاش پەرەسەندنی ناڕەزایەتی لە شارەکانی کوردستان، حکوومەتی نیزامی و پچڕانی ئینتێرنێت بەردەوامە.
پاش پەرەسەندنی ناڕەزایەتی لە شارەکانی کوردستان، حکوومەتی نیزامی و پچڕانی ئینتێرنێت بەردەوامە.
بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی هاووڵاتییانی کورد لە شارەکانی کوردستان، هێزە نیزامی و ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسداران، بە شێوەی بەربڵاو لە شارەکانی کوردستاندا، دەستیان بە ڕەشبگیریی هاووڵاتییانی کورد کردووە.
ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی ناڕازیی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە نیزامییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
لێکۆڵەرێکی کورد بە بارمتەی قورس لە گرتنگەی "ئێڤین" ئازاد کرا.
کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە بۆکان بەردەوامە و هێزە نیزامییەکان لە شوێنە گشتییەکانی ئەو شارە، بۆ سەرکەوتکردنی هاووڵاتییان جێگیر کراون.
کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە کرماشان بەردەوامە و هێزە نیزامییەکان لە شوێنە گشتییەکانی ئەو شارە، بۆ سەرکەوتکردنی هاووڵاتییان جێگیر کراون.
پاش بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکان لە ئێران و کوردستاندا، دەسەڵاتی ئیدارەکانی پزیشکی یاسایی ڕادەستی حیفازەت ئیتلاعاتی گشتیی دەزگای دادوەری کرا.
لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری کامیاران پاش دەسبەسەرکرانی، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستاندا، چەندین کەس لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە شەهید و دەیان کەسیش بریندار کراون.