ئیتلاعاتی سپای پاسداران لاوێکی خەڵکی خۆی دەسبەسەر کرد
هێزە ئیتلاعاتییەکان سەر بە ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، لاوێکی کوردیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.
هێزە ئیتلاعاتییەکان سەر بە ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، لاوێکی کوردیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ورمێ کە لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا دەسبەسەر کرابوو، بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
کۆڵبەرێکی کورد، لە سنووری چاڵدێران بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار بوو.
ناوەندەکانی ئیتلاعات و سپای پاسداران لە سنە، چەند تەپۆڵکەیەک هەڕاج فرۆش دەکەنە کەسانێکی بەرژەوەندیخواز و سەر بەو دوو ناوەندە.
سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی "ئاروین مورەتەب و ئایدا فەرزانە"، لە قوربانییانی فڕۆکەی موسافیربەریی ئۆکراینی کە کرایە ئامانجی پەدافەندی ئاسمانیی سپای پاسدارانی ئێران، بانگهێشتی ناوەندی هەواڵگریی ئیتلاعاتی سپای ئێران لە سنە کران.
زیندانییەکی سیاسیی کوردی خەڵکی ورمێ، پاش ٢ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی، بە لێبووردنی مەرجدار ئازاد کرا.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی مەریوان، بەهۆی بەربوونەوە لە ملەی "تەتە"ی هەورامان بریندار بوو.
هاووڵاتییەکی کەرەجی و دانیشتووی کرماشان، لە خاڵی پشکنینی سەرەپێڵ زەهاو، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانە دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان ڕاگوێزرا.
هێزە ئیتلاعاتییەکان، لاوێکی کوردی خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوانیان دەسبەسەر کرد.
چالاکێکی ژینگەپارێزیی کوردی خەڵکی شنۆ کە بۆ ماوەی ٤٤ ڕۆژ لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێدا بوو، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تەمەنی ئازاد کرا.