تەقینەوەی مین گیانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵەی ئەستاند
ڕۆژی شەممە، ٣ی ڕەشەمە، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە چێندراو و کۆنەکراوەکانی شەڕی ئێران و عێراق لە ناوچەی قەسریشیرین، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵە گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی شەممە، ٣ی ڕەشەمە، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە چێندراو و کۆنەکراوەکانی شەڕی ئێران و عێراق لە ناوچەی قەسریشیرین، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵە گیانی لەدەست دا.
ئەمڕۆ شەممە، ٣ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "سەیوان سێفی" خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەوڵاوا، لە کاتی کۆڵبەریکردن لە ملەی تەتە بەربووەوە و بەسەختی بریندار بوو.
دوکتور "ئومید مودەڕەسی"، ددان پزیشک و چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری مەریوان، پاش تێپەڕینی مانگێک لە دەسبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.
ژمارەیەک لە زیندانییانی زیندانی ناوەندیی شاری سنە، ١١یەمین خولی هەڵبژاردنی مەجلیسیان بایکوت کرد و داوا لە هەموو خەڵک دەکەن بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا نەکەن.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ ڕەشەمە "پریسا سەیفی" خەڵکی کامیاران، هونەرمەند و چالاکی مەدەنیی کورد بە هۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستی ڕەوانە نەخۆشخانە کرا.
"جاوید ڕەحمان"، ڕیپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، لە ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە ئێران ڕایگەیاندووە کە نیوەی زیندانییانی سیاسی کە بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی" دەسبەسەر کراون، کوردن و لە…
سەردار "ئازادی"، فەرماندە هێزە نیزامییەکانی پارێزگای سنە، باسی لە دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی لە پەیوەندیی لەگەڵ سووتاندن و دڕاندنی بنێرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی بە ناوی نوێنەرانی مەجلیس، کرد.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی ڕێبەندان، حوکمی ئێعدامی سێ هاووڵاتیی کورد لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان بەڕێوە چوو.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاویکردووتەوە، هەندێک سەرچاوە بە بنەماڵەی "دانیاڵ زەینعابدەین"ـیان ڕاگەیاندووە کە پێش لە ساڵی نوێ حوکمی لە سێدارەدانی بەڕێوە دەچێت.
ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی گوندی "نەرگسڵە"ی ناوچەی چلچەمەی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.