پێنجشەممە، ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

زیندانییەکی سیاسی لە زیندانی ورمێ هەوڵی خۆکوشتنی دا

ڕۆژی هەینی ٢٣ی جۆزەردان، "ڕەزا خوجەستە"، زیندانیی سیاسی لە گرتووخانەی ورمێ، لەهەمبەر "گواستنەوەی بۆ بەندی کرێکاران و لەبەرچاونەگرتنی ئەسڵی جیاکردنەوەی تاوانەکان"، ناڕەزایەتیی دەربڕیوە و هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی داوای لە بەرپرسانی ئێران کرد، لەبارەی چارەنووسی "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور" بە زووترین کات ڕوونکردنەوە بدەن

ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی ڕۆژی ٢٢ی جۆزەردان، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، داوایان لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران کردووە کە بەبێ دواکەوتن ڕاستییەکانی پەیوەندیدار بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، ڕوون بکاتەوە؛ بەرپرسانی…

٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

تەقینەوەی مین لە پیرانشار قوربانیی لێکەوتەوە

ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ستار ئەسغەری" کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی "لک‌بن" سەر بە بەخشی لاجانشاری پیرانشار، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو و چەند قامکی لاقی لەدەست دا.

٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

ئازار و ئەشکەنجەی هاووڵاتییەک پاش بانگهێشت‌کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فاروق عیبادی" خەڵکی گوندی "دەوسینە"ی شاری بانە، پاش بانگهێشت‌کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، لەلایەن مەئموورانی ئەمنییەتییەوە، ئازار و ئەشکەنجە دراوە.

٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی مەریوانی پاش بانگهێشتی بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خیرەت پەروازە" تەمەن ٣٠ ساڵ کوری ڕەحمان خەڵکی گوندی "نێ"ی مەریوان، پاش بانگهێشتی بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کرا.

٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٠