چوارشەممە، ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

هوشمەند عەلی‌پوور بە ٣٨ مانگ زیندانی مەحکووم کرا

هوشمەند عەلی‌‌پوور، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، پاش هەڵوشاندنەوەی حوکمی ئێعدامی لە دیوانی باڵای وڵات، دووبارە دادگایی کرایەوە و بە ٣٨ مانگ زیندانی مەحکووم کرا.

٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

موژگان کاووسی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا

ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەزبەر، موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری کوردی یارسانی لە گرتووخانەی ئێڤین، پاش ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەی "تاڵقانیـ"ـی تاران، بۆ پشکنینی پزیشکی لە سەر داوای دوکتورەکان، کۆتایی بە مانگرتنەکەی خۆی هێنا.

٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

لە چارەنووسی سێ چالاکی سوننی مەزهەب هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە

چارەنووسی سێ چالاکی سوننی مەزهەب بە ناوەکانی "ئەمیر زکالاب، پێشنوێژی هەینی گوندی ئەرمەنی بڵاغی بۆکان، عەبدولعەزیز حەیدەرپوور خەڵکی گوندی کەرێزەی ناوچەی ئەنزەلی ورمێ و حامید عەلی مشکوێ خەڵکی ورمێ"، ناڕوونە.

٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی: قرتاندنی ئەندامی جەستە دەستدرێژیەکی ناشیاو بە کەرامەتی مرۆڤ و سەلمێنەری ئەشکەنجەیە

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە پستڕاستکردنەوەی حوکمی قرتاندنی دەستی چوار زیندانی لە گرتنگەی ورمێ، لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە دژکردەوەی نیشان دا.

٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەرکان عەلیزادە" تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی شاری ورمێ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگوێزرا.

٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٠