برینداربوونی کاسبکارێکی مەریوانی لە کرماشان
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، کاسبکارێکی مەریوانی بە ناوی "ئیسماعیل نەورۆزی" تەمەن ٣٦ ساڵ دانیشتووی شارەکی "کانیدینار"ی ئەو شارە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە کرماشان بریندار بوو.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، کاسبکارێکی مەریوانی بە ناوی "ئیسماعیل نەورۆزی" تەمەن ٣٦ ساڵ دانیشتووی شارەکی "کانیدینار"ی ئەو شارە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە کرماشان بریندار بوو.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەمین شەمس" بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری چاڵدێران کوژرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەر، "عادڵ موکەڕەم" زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ورمێ بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەمەڕ جێبەجێنەکردنی داواکارییەکەی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەلا جەمشید حەمیدی" کوڕی "مەحموود" خەڵکی گوندی "شاوانە"ی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
چارەنووسی مامۆستایەکی ئایینیی کورد بە ناوی "مامۆستا ڕەسووڵ حەمزەپوور" خەڵکی گوندی "خراپە"ی پیرانشار و پێشنوێژی گوندی "ئەندێزێـ"ـی بەشی لاجانی پیرانشار، پاش دوو حەوتوو لە دەسبەسەرکرانی هێشتا ناڕوونە.
حوکمی ساڵێک زیندانی تەعزیریی چالاکێکی مەزهەبی بە ناوی "سلێمان خێرەدەست" تەمەن ٤٣ ساڵ خەڵکی گوندی "داشبەند"ی شاری بۆکان، بۆ ٩ مانگ کەم کرایەوە.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی خوازیاری ئازادکردنی بێمەرجی سوهەیل عەرەبی، زیندانیی سیاسیی_عەقیدەتی کردووە و ڕایگەیاندووە هەتا کاتی ئازادیی، ناوبراو دەبێت لە بەرانبەر ئەشکەنجە و بەکاربردنی هەر جۆرە هەڵسووکەوتی نەشیاو پارێزاو بێت.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، چالاکێکی سوننی مەزهەب بە ناوی "عەزیز حەیدەرپوور" تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "کەڕێز" سەر بە بەشی ئەنزەل و دانیشتووی ورمێ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.
تەقەی هێزە نیزامییەکان لە ماشینێکی پێژۆ لە گەڕەکی دەوڵەتئاوای کرماشان، کوژران و برینداربوونی دوو هاووڵاتیی یارسانیی لێکەوتەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مادیح فەتحی" کوڕی محەممەد خەڵکی شاری سنە، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکی لە گرتنگه ئازاد کرا.