دووشەممە، ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد بە شێوەی غیابی پێنج ساڵ زیندانیی تەعزیریی بە سەردا سەپا

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی بایەزیدپوور(جۆڵا)"، کوڕی مەولوود، تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی گوندی "شیناوێـ"ـی پیرانشار بە شێوەی غیابی، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

٢١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار سەرجەم دە ساڵ زیندانیی تەعزیرییان بە سەردا سەپا

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "خزر قادری‌ئازەر"، کوڕی عەبدووڵڵا، تەمەن ٥٠ ساڵ و "شەفیع محەممەدنژاد"، کوڕی محەممەد، تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر "عەبدووڵڵا ئاقایی"، هەرکامیان بە ٥…

٢١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی خەڵکی سەڵماس بەهۆی ڕاودوونان و تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا

ڕۆژی دووشەممە ۲۰ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بێهزاد هاشمی ئەسڵ"، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی "بهیک" سەر بە سەڵماس، بەهۆی ڕاودوونان و تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، گیانی لەدەست دا.

٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

فەرانەک جەمشیدی، چالاکی ژینگەیی چوار ساڵ زیندانیی تەعزیریی بە سەردا سەپا

فەرانەک جەمشیدی، چالاکی ژینگەیی و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان، خەڵکی سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر "سەعیدی"، بە چوار ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

دوو هاووڵاتیی کورد سەرجەم بە ١٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "هاشم مورادی" و "ئیسماعیل محەممەدپوور" خەڵکی گوندی "شیناوێـ"ـی شاری پیرانشار، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، هەر کامیان بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.

٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

ئەمیر بایەزیدی ئازەر بە دانانی بارمتە لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرا

ڕۆژی یەکشەممە ۱۹ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمیر بایەزیدی ئازەر"، کوڕی مستەفا و خەڵکی گوندی "لەج" سەر بە مەهاباد، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

١٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

پێنج هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران

ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕیبەندان، پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕەسووڵ لاوازە، شۆڕش ئەحمەدی، کەریم مووساخەلیفانی، سەلام مووساخەلیفانی و حیسامەدین خزرزادە"، خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران.

١٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠