عەزیز قادرتاج ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا
ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەزیز قادرتاج" خەڵکی شنۆ، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەزیز قادرتاج" خەڵکی شنۆ، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا.
زیندانییەکی تۆمەتبار بە "قەتڵ" بە ناوی "مریەم شەریفی"، تەمەن ٥٥ ساڵ لە زیندانی سەقز، بۆ ڕزگاربوون لە ئێعدام پێویستیی بە یارمەتیی ماڵی هەیە.
زیندانییەکی تۆمەتبار بە "قەتڵ" بە ناوی "مێهدی مستەفازادە بەردییانی"، کوڕی مەدەنی و خەڵکی گوندی "مەڕنێ"، سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە ئێعدام ڕزگاری بوو.
ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕەشەمە، چالاکێکی ژینگەیی بە ناوی "ڕۆیا جەلالی"، خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسییەکەی، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم پوورمحەممەد"، کوڕی ڕەزا و خەڵکی گوندی "قەرەجەوران" سەر بە چاڵدران، بەهۆی سەرمابردووییەوە لە بەرزاییەکانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شۆڕش بەرهەم"، خەڵکی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسییەکەی، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ ئازاد کراوە.
ڕۆژی سێشەممە ۱۲ی ڕەشەمە، وەرزێڕێک بە ناوی "ستار ئەزهەری"، خەڵکی گوندی "لکبن" سەر بە پیرانشار، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.
ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕەشەمە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سۆران موعیندووست"، کوڕی ڕەحیم و "ئەهوەن فرووزان"، کوڕی ئیبراهیم، خەڵکی گوندی "گەورە قەڵا" سەر بە بەخشی سەرشیوی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدولغەنی دەروێشی"، خەڵکی ورمێ بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرەیدوون مووساپوور"، خەڵکی شاری ڕەبەتی سەردەشت، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.