هاووڵاتییەکی دیکە بە دانانی بارمتە لە زیندانی شنۆ ئازاد کرا
ڕۆژی شەممە ۲۳ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "واحید شێخمحەممەدی"، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ" سەر بە شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە لە زیندانی شنۆ ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ۲۳ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "واحید شێخمحەممەدی"، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ" سەر بە شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە لە زیندانی شنۆ ئازاد کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سوهەیب بادرووج"، خەڵکی شاری مەریوان، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزراوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی رەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەفیع شێخە"، کوڕی ڕەحیم و خەڵکی گوندی "چەشمەگۆل" سەر بە شنۆ، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
لێپرسی دادگای ئینقلابی مەهاباد، ماوەی دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فەرزاد سامانی" و "ساکار عەینیـ"ـی بۆ یەک مانگی دیکە درێژ کردەوە.
ڕۆژی هەینی ٢٢ی ڕەشەمە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سەید "لوقمان تاهیری"، خەڵکی گوندی "پرداوێ" و "جوبرەئیل شەعبانی"، خەڵکی شنۆ، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزراون.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی ١٠ ساڵ زیندانیی تەعزیریی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عومەر خاگزاد" و "عەباس سدیقی"، خەڵکی گوندی "شێلم جاڕان" سەر بە پیرانشار، لەلایەن دادگای پێداچوونەوە، بۆ هەرکامەیان بە ١ ساڵ زیندانیی تەعزیری و ٤ ساڵ…
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەمە، وریا فەرەجی، زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە مەریوان لە زیندانی ئەو شارە هاتە مەرەخەسی.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدولڕەحمان عەبدی"، خەڵکی گوندی "سلێن" سەر بە شاری سەوڵاوا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە تاران دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی 'فەردین بایەزیدی"، خەڵکی شنۆ، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زاهیر پەس و پیش (جۆڵا)"، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "چیانە" سەر بە پیرانشار، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی خۆی بە زیندانی نەغەدە ناساندووە و ڕەوانەی ئەو زیندانە کراوە.