دووشەممە، ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سێ زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران

بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خاکەلێوە، سێ زیندانی بە ناوەکانی "ئەحەد حەبیبوەند"، کوڕی حوسێن، "سادق مەحی"، کوڕی عیسا و "محەممەد مەحموودی"، کوڕی حاجی حوسێن، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران.

١٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢١
کوردستان

زیندانی ورمێ؛ شەش زیندانی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران

ئەمڕۆ شەممە ١٤ی خاکەلێوە، شەش زیندانی بە ناوەکانی "سادق مەحی، میرسوڵتان ئەمیری، محەممەد مەحموودی، ئیبراهیم نەسیرخا، مستەفا نەسیرخا و ئەحەد حەبیبوەند"، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانیان، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ کران.

١٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ زیندانی ورمێ
کوردستان

١٥ حاڵەتی دەسبەسەرکردن لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی ١٤٠٠ لە کوردستاندا

ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز هەموو ساڵێک لە شار و گوندەکانی کوردستان لەلایەن گرووپە خەڵكییەکان و بە لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی، هەڵکردنی ئاگری نەورۆز و هەڵپەڕکێ و شایی و گۆڤەندەوە بەڕیوە دەچێت، بەڵام لەم ساڵانەی دواییەدا، بەڕێوەبردنی ئەم ڕێوڕەسمانە…

١٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢١
کوردستان

دۆسیەی دوو قوربانیی مین بێئاکام ماوەتەوە

دۆسیەی دوو قوربانیی مین بە ناوەکانی "مەنسوور مورادی"، دانیشتووی سەقز و "ئومید حەیرانی"، دانیشتووی گەڕەکی "ترخاناوا"ی بانە، سەرەڕای بەدواداچوونەکان هەتا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.

١٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢١
کوردستان

٢٥٦ ئێعدام لەوانە ئێعدامی ٣٧ زیندانیی کورد لە ئێران لە ماوەی ساڵی ١٣٩٩دا

ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردپا، لە یەک ڕشتە ڕاپۆرتێکی جیاکردنەوە ـــ ئاماریدا، بەرچاوترین حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ١٣٩٩دا، دەخاتە بەر باس.

١٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢١
کوردستان

چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کورد پاش دەسبەسەرکرانیان لە زیندانی ورمی ناڕوونە

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەنوەر چالشی"، خەڵکی گوندی "لۆرزنە" و "کامیل سەیدان مەسکەن (جەباروەند)"، خەڵکی گوندی "چریاوا" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ، چارەنووسیان لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ناڕوونە.

١١ی خاکەلێوەی ٢٧٢١
کوردستان

هاووڵاتییەکی دیکە لە بانە دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەلیل خودایی"، خەڵکی گوندی "یاقووباوا" سەر بە بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

١١ی خاکەلێوەی ٢٧٢١