زیندانییەک لە زیندانی مەهاباد لەسێدارە درا
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی پووشپەڕ، زیندانییەک بە ناوی "محەممەدتاهیر سلێمانی"، تەمەن ٦٥ ساڵ و خەڵکی دزەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە زیندانی مەهاباد لەسێدارە درا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی پووشپەڕ، زیندانییەک بە ناوی "محەممەدتاهیر سلێمانی"، تەمەن ٦٥ ساڵ و خەڵکی دزەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە زیندانی مەهاباد لەسێدارە درا.
دادستانیی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاباد بەنیسبەت حوکمی بێتاوان ناساندنی ئانیسا جەعفەریمێهر، چالاکی فەرهەنگیی کورد، ناڕەزایەتی دەربڕیوە و دۆسیەی ناوبراو بۆ تاوتوێکردنی دووبارە، ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی کرماشان کراوە.
ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موزەفەر حەکیمی"، خەڵکی ورمێ، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕ، مەحموود نیرومەند، چالاکی فەرهەنگیی کورد لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەشهەد، بۆ زیندانی "وەکیلئاباد"ی ئەو شارە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٦ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەزا عیزەتتاج"، خەڵکی گوندی "شاوانێ" سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک لە گوندی "بەدر" دەشتی عەباس سەر بە دێهلۆران بەهۆی تەقینەوەی مین، لاقی بریندار بووە.
ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "نەسروڵڵا حەمیدی"، خەڵکی شاری سەلاس باوەجانی، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نەوسوود بریندار بووە.
ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕ، ئارام فەتحی و سورەیا حەقدووست، دوو چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەریوان، هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کراون.
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی پووشپەڕ، خەیروڵڵا حەقجوویان، ئەندامی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان دەسبەسەر کرا و بۆ زیندانی دیزڵاوای کرماشان ڕاگوێزرا.
ڕێکخراوی مافی مرۆیی کورپا لە ڕاپۆرتێکی جیاکردنەوە ــ ئاماریدا، حاڵەتەکانی خۆکوژی لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتی لە بەهاری ١٤٠٠ی هەتاویدا، دەخاتە ڕوو.