یەکشەممە، ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

زیندانییەک لە زیندانی بۆکان مانی گرت

لە ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی جۆزەردان، زیندانییەک بە ناوی "ئازاد سەعیدی"، تەمەن ٣٩ ساڵ، کوڕی ڕەحمان و خەڵکی بۆکان، لە ناڕەزایەتی دەربڕین لەمەڕ ڕاگرتنی ناردنی ناوبراو بۆ مەرەخەسی لەسەر بڕیاری دادستان، لە زیندانی ئەو شارە دەستی داوەتە مانگرتن.

١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢١
کوردستان

زیندانی مەریوان؛ تەحسین دادڕەس ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی جۆزەردان، تەحسین دادڕەس، زیندانیی سیایی کورد خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە مەریوان لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢١ زیندانی مەریوان
کوردستان

ڤیان محەممەدی بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا

"ڤیان محەممەدی"، چالاکی مەدەنی و خوێندکاری بواری بەڕێوەبەریی بازرگانی (مودیرییەتی بازرگانی) و خەڵکی مەریوان، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢١
کوردستان

زیندانییەک لە زیندانی بۆکان گیانی لەدەست دا

ڕۆژی سێشەممە ۱۱ی جۆزەردان، زینداییەک بە ناوی "ناسر کەریمی"، کوڕی قادر و خەڵکی گوندی "نۆبار" سەر بە بۆکان، پاش ڕاگواستنی بۆ زیندانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.

١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢١
کوردستان

بانە؛ هاووڵاتییەک بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەست دا

شەوی سێشەممە ۱۱ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن فەرەجی"، تەمەن ٦۳ ساڵ، کوڕی کەریم و خەڵکی شارە "ئارمەردە" سەر بە بانە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە گیانی لەدەست داوە.

١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢١ بانە
کوردستان

فەرزاد سامانی و ساکار عەینی بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزران

شەوی سێشەممە ١١ی جۆزەردان، فەرزاد سامانی و ساکار عەینی، لە دەسبەسەرکراوانی بەفرانباری ٩٩، پاش نزیک ٥ مانگ لە دەسبەسەرکرانیان لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کران.

١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢١