سەقز؛ عەتا ڕەحمانزادە بە ١١ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەتا (شەماڵ) ڕەحمانزادە" خەڵکی شاری سەقز، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ١١ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەتا (شەماڵ) ڕەحمانزادە" خەڵکی شاری سەقز، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ١١ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕێبوار چارکداری"، تەمەن ٢٢ ساڵ و کوڕی محەممەد، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارەدا ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "جەلال قادرزادە"، کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵکی "نەڵۆس" و "فەرهاد مەعرووفی"، کوڕی حەسەن، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ" سەر بە شنۆ، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارەدا ئازاد کران.
ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەمزین محەممەدی" خەڵکی گوندی "ئالیکەند"ی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان گوڵی" تەمەن ٢٥ ساڵ و کوڕی "محەممەد سەلیم"، خەڵکی گوندی "عەلیاوای یاپەڵ" سەر بە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەیدەر خزری" کوڕی محەممەد و دانیشتووی "کۆنەخانی" شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانان، "خەبات مەفاخری" چالاکی ژینگەیی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح عوسمانی"، تەمەن ٤٤ ساڵ، خەڵکی گوندی "خەراپە" و دانیشتووی گوندی "ڕزگاری (کارخانە قەند)"، سەر بە پیرانشار بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی گەلاوێژ، ژنێکی لاو بە ناوی "سەبری (نگین) نەعلبەندی"، تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی گوندی "ئێرانشا" سەر بە سەقز، لەلایەن مێردەکەیەوە ئاگری تێبەردراوە و بەهۆی قووڵیی برینەکانییەوە، گیانی لەدەست داوە.
ڕۆژی شەممە ٣٠ی گەلاوێژ، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عوبەید ئەنوەری"، کوڕی ڕەحیم، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ"، "ڕێبوار چارکداری"، تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی محەممەد، خەڵکی شنۆ و "جەلال قادرزادە"، کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵکی "نەڵۆس"، پاش کۆتایی ماوەی…