شەممە، ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

بانە؛ دوو هاووڵاتی لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوون

ڕۆژی شەممە ٢٠ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد"، خەڵکی بانە و "ڕامیار"، خەڵکی گوندی "سەبەتلوو" سەر بە بەخشی ناوەندیی بانە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە بەرزاییەکانی سنووریی ئەو شارەدا، بریندار بوونە.

٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢١ بانە
کوردستان

سنە؛ دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "بێهرووز عەزیزی"، تەمەن ٤٠ ساڵ، کوڕی محەممەدساڵح و "ڕەسووڵ عەزیزیان"، تەمەن ٥٠ ساڵ، کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی "میراو"، سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە…

١٨ی خەرمانانی ٢٧٢١ سنە
کوردستان

سەردەشت؛ مێرمنداڵێک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خەرمانان، مێرمنداڵێک بە ناوی "محەممەد فەردانی"، تەمەن ١٥ ساڵ، کوڕی ڕەسووڵ و خەڵکی شاری "میراوا"ی سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

١٨ی خەرمانانی ٢٧٢١ سەردەشت
کوردستان

بانە؛ دوو کۆڵبەر لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوون

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەرمانان، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "سەدیق تیکابی"، تەمەن ٥٥ ساڵ و "خەبات سادقی"، تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی شاری سەقز، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "بڕوێشکانیـ"ـی بانە، بریندار بوونە.

١٧ی خەرمانانی ٢٧٢١ بانە