چوارشەممە، ٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە مەهاباد دەسبەسەر کران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "لوقمان مەولانی" تەمەن ٤٠ ساڵ و "خەمان ئەحمەدی"، تەمەن ٣٨ ساڵ، خەڵکی گوندی "بەیتاس" و دانیشتووی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١
کوردستان

زیندانی کەچویی کەرەج لە ناردنی نامەی دادخاهیی "موژگان کاووسی" بۆ دادستانی گشتیی پارێزگای ئەلبورز ڕێگریی کرد

زیندانی کەچویی کەرەج لە ناردنی نامەی دادخاهیی موژگان کاووسی، زیندانیی سیاسیی بەندکراو لەو زیندانە بۆ دادستانی گشتیی پارێزگای ئەلبورز ڕێگریی کرد.

٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١
کوردستان

سەلاسی باوەجانی؛ کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری ڕەجەوی بریندار کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "زاهید قادرنژاد" کوڕی "والی" و خەڵکی گوندی "بانی هەوێ" سەر بە سەلاسی باوەجانی، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری ڕەجەویی ئەو شارە بریندار کرا.

٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١ سەلاسی باوەجانی
کوردستان

دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان لە سنە دەسبەسەر کران

شەوی چوارشەممە ١٧ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فاروق نیکپەی" کوڕی "لەتیف" و "محەممەد نیکپەی" کوڕی "حوسێن"، خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

١٩ی سەرماوەزی ٢٧٢١
کوردستان

محەممەد حاجی ڕەسووڵ‌پوور بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد حاجی ڕەسووڵ‌پوور"، خەڵکی بۆکان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

١٩ی سەرماوەزی ٢٧٢١
کوردستان

سێ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەقز بۆ سنە ڕاگوێزران

سێ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی کورد بە ناوەکانی "زانکۆ مەسعوودی" کوڕی "ڕەسووڵ" و تەمەن ٢٢ ساڵ، "محەممەد فەدەوی" کوڕی "عەبدوڵڵا" و تەمەن ٢٣ ساڵ و "ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بڵاغی" کوڕی "محەممەد" و تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی گوندەکانی "مەڵقەڕەنی" و "یازی…

١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢١
کوردستان

بەڕێوبەری کاناڵی تێلێگرامیی پۆرسمانی سەقز لە دادگای پێداچوونەوەدا بێتاوان ناسێندرا

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی سەرماوەز، دوکتور "فەرزاد فەلاحی" پارێزەری "مستەفا حەمدی" بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "پۆرسمان"، باسی لە بێتاوان ناسینی ئەو چالاکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە کرد.

١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢١
کوردستان

دوو هاووڵاتیی کورد پاش دەسبەسەرکردنیان، چارەنووسیان ناڕوونە

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عەبدوڵڵا مەهجوور" تەمەن ٥٥ ساڵ و "محەممەد مەهجوور" تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی گوندی "مەڵقەڕەنی" سەر بە سەقز، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە هەروا لە گرتنگەدان و لە چارەنووسیان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا…

١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢١