شەممە، ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سنە؛ ڕۆیا جەلالی ٢ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاکێکی ژینگەیی بە ناوی "ڕۆیا جەلالی"، خەڵکی سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بە سەرۆکایەتی دادوەر "سەعیدی"، بە ٢ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.

٣ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢١ سنە
کوردستان

سنە؛ مریەم سادقی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەر، مریەم سادقی، چالاکی مافی ژنان و ئەندامی کومیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیدان لە ڕاستای دروستکردنی دامەزراوە کرێکارییەکان لە سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٢ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢١ سنە
کوردستان

تەقینەوەی مین لە بەخشی خەلیفانی مەهاباد برینداربوونی هاووڵاتییەکی لێ کەوتەوە

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی ڕەزبەر، تەقینەوەی مین لە یەکێک لە پایگا چۆڵکراوەکانی گوندی "جانداران" سەر بە مەهاباد، برینداربوونی لاقی هاووڵاتییەک بە ناوی "زانیار عەبدوڵڵاهی" لێ کەوتەوە.

٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢١
کوردستان

تەقینەوەی مین لە بێستوون بوو بەهۆی برینداربوونی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی

ڕۆژی سێشەممە ۲۷ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارام ئەحمەدی"، کوڕی والی و خەڵکی گوندی "زمکان" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بەهۆی تەقینەوەی مین لە شاری بێستوون، لاقی بریندار بوو.

٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢١