زیندانی کامیاران؛ ڕاشد مونتەزێری بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرا
ڕۆژی شەممە ١٥ی خەزەڵوەر، "ڕاشد مونتەزێری" زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی کامیاران، بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ١٥ی خەزەڵوەر، "ڕاشد مونتەزێری" زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی کامیاران، بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
دادستان و پەیوەندییە گشتییەکانی زیندانی سنە، کوژرانی زیندانییەک بە ناوی "خەسرەو جەماڵیفەر" خەڵکی شاری سنە، لەلایەن مەئموورانی زیندانی ئەو شارەیان ڕەت کردەوە.
ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە، بەرپرسانی کاناڵی تێلێگرامیی ئەو شارەی پاش بڵاوکردنەوەی هەواڵی کوژرانی "محەممەد خودایی کانیسێف"، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "کانیسێف" لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، بانگهێشت و هەڕەشەیانی لێ کردووە.
لاوێکی کورد بە ناوی "سینا (کەریم) مینایی"، تەمەن ١٨ ساڵ، کوڕی مستەفا و خەڵکی گوندی "سەوجە"ی شنۆ، پاش دەسبەسەرکرانی بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کراوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد خودایی کانیسێف"، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "سارداو"ی بانە، گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەنووچێهر (شەهاب) کازمی وەرملە"، تەمەن ٣٣ ساڵ و کوڕی جەعفەر، لە زیندانی ڕەجاییشاری کەرەج، جێبەجێ کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەزەڵوەر، "فاتمە دادوەند"، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨ دەسبەسەر کرابوو و حوکمی زیندانی بەسەردا سەپابوو، بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
مەحموود نیروومەند، تەمەن ٣٦ ساڵ و چالاکی فەرهەنگیی کورد، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەشهەد، ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هێمن ئیبراهیمی"، خەڵکی گوندی "شەڵماش"، سەر بە سەردەشت، بەهۆی تەقینەوەی مین بە توندی بریندار بوو.
ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەنوەر شێخە"، تەمەن ٤٥ ساڵ، کوڕی عەبدوڵڵا و خەڵکی گوندی "پەسوێ" سەر بە پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.