پێنج هاووڵاتیی کورد لە شارەدێی "نێـ"ـی مەریوان دەسبەسەر کران
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەر، هێزەکانی حکوومەتی ئێران پێنج هاووڵاتیی کوردیان لە شارەدێی "نێـ"ـی مەریوان دەسبەسەر کرد.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەر، هێزەکانی حکوومەتی ئێران پێنج هاووڵاتیی کوردیان لە شارەدێی "نێـ"ـی مەریوان دەسبەسەر کرد.
لە درێژەی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە شاری بانە، ڕۆژی هەینی ٢١ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی "عەلی" خەڵکی گوندی "چۆمان" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ئەفشین حوسێنپەناهی چالاکی مەدەنی، بانگهێشتی لقی دووی لێپرسی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سنە کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، ١٥ هاووڵاتیی کورد بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری بانە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، عومەر شەریفی بۆکانی زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی شاری بۆکان و دانیشتووی شاری تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، "ئیرەج عەبادی" ڕۆژنامەنووس، شاعیر و نووسەری کورد لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "سۆعدا خەدیرزادە" کچی "ڕەحیم"، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەنوەر ڕەسووڵی" کوڕی "ڕەسووڵ" و تەمەن ٤٥ ساڵ، خەڵکی گوندی "ئەولەسەنـ"ـی بانە، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دانیشتوویەکی خەڵکی بانە بە ناوی "هوشیار شەعبانی" بەهۆی خوێنبەربوونی گەدە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی ڕاگوێزراوە.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خەزەڵوەر، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق لە شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام، دوو هاووڵاتی بوون قوربانی.